بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس رایگەیاند، هەڵوێستی بزووتنەوەکە بەرامبەر بە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەندە بە هەڵوێست و هەڵسوکەوتی کردەیی ئیدارەکە بەرامبەر فەلەستین و مافەکانیان و دۆزی دادپەروەرانەیان.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین سەبارەت بە هەڵبژاردنی ترامپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا رایگەیاند کە هەڵوێستی بزووتنەوەکە بەرامبەر بە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەندە بە هەڵوێستی ئیدارەکە و هەڵسوکەوتی کردەیی بەرامبەر گەلی فەلەستین، مافەکانیان و دۆزی دادپەروەرانەیان.
حەماس رایگەیاند کە هەموو ئیدارەکانی ئەمریکا لە دوای داگیرکردنی فەلەستین لە ساڵی ١٩٤٨ەوە بە شێوەیەکی نەرێنی لە دۆزی فەلەستین نزیک بوونەتەوە و هەمیشە لە هەموو بوارێکدا گەورەترین پشتیوانییان لە داگیرکاری سەنیۆنی کردووە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بە دابینکردنی پاراستنی سیاسی و سەربازی بۆ سەهیۆنییەکان رێگایان بۆ سەهیۆنییەکان خۆشکردن کە بتوانن درێژە بە ترسناکترین شەڕی جینۆسایدیان بدەن و بەمەش بووە هۆی کوشتنی دەیان هەزار منداڵ و ئافرەت و پیر.
حەماس داوا کرد کە ئەمریکا کۆتایی بە پشتیوانی کوێرانەی خۆی بۆ داگیرکاری سەهیۆنی بهێنێت و هەوڵی جدی و واقیعی بۆ راگرتنی جینۆساید و دەستدرێژی دژ بە گەلی فەلەستین لە کەناری غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا و ڕاگرتنی هێرش بۆ سەر گەلی لوبنان و واز لە دابینکردنی پشتیوانی سەربازی و پاراستنی سیاسی بۆ قەوارەی سەهیۆنی بهێنێت و دان بە مافەکانی گەلی فەلەستینی بهێنێت.
بزووتنەوەکە جەختی لەوە کردەوە کە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەبێت گوێ لە دەنگە دژە داگیرکاری و جینۆسایدەکان بگرێت کە زیاتر لە ساڵێکە لە خودی کۆمەڵگای ئەمریکاوە لە دژی هێرشی سەهیۆنییەکان بۆ سەر کەناری غەززە هەڵدەقوڵێت.
حەماس دووپاتی کردەوە کە ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەبێت لەوە تێبگات کە گەلی فەلەستین بەردەوامە لە تێکۆشانی خۆی لە دژی داگیرکاریی سەهیۆنی و واز لە داواکەیان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین بە پایتەختی قودس ناهێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حزب الله راگەیاند کە بنکەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە نزیکەی فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی مووشەکباران کرد.
بەهۆی نەبوونی پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری کەناری غەززە ژمارەیەکی زۆر بریندار شەهید بوون.
دادگای سوێد سزای ٤ مانگ زیندانیبوون بە سەر راسموس پالودان دوژمنەی ئیسلام کە قورئانی کەریمی سووتاندبوو سەپاند.